تێكۆشه‌ران، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان!
به‌داخ‌و كه‌سه‌رێكی گرانه‌وه راده‌گه‌یه‌نین كه دوانیوه‌رۆی سێ شه‌ممه 20ی خه‌رمانان(11ی‌سێپتامبری2007) هاوڕێ عوسمان ره‌حیمی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راوێژكاری ده‌فته‌ری سیاسی
كاك عوسمان ره‌حیمی، كوڕی حه‌مه ساڵه، ساڵی 1335 ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌باتگێڕ‌و نیشتمانپه‌روه‌ر دا له شاری بانه له دایك بوو. باوكی كاك عوسمان یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی كۆماری كوردستان بوو‌و، هه‌تا دوا ساتی ژیانی به ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان‌و حیزبی دێموكراتی كوردستان وه‌فادار مایه‌وه. برایه‌كی كاك عوسمانیش به ناوی عومه‌ری ره‌حیمی كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی شارستانی بانه بوو، ساڵی 1362 له كاتی تۆببارانی كۆنفرانسی كۆمیته‌ی شارستان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. عوسمان ره‌حیمی خوێندكاری ساڵی پێنجی دام پزیشكیی زانكۆی تاران بوو كه شۆرشی گه‌لانی ئێران به دژی رێژیمی پاشایه‌تی سه‌رانسه‌ری وڵاتی داگرت. به هۆی رابردووی سیاسیی بنه‌ماله‌كه‌ی‌و تێكه‌ڵاوی له گه‌ڵ كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه خوێندكاری‌و خه‌باتگێره‌كان، وه‌ك خوێندكارێكی شۆرشگێڕ‌و ئاگای كورد، رۆڵێكی چالاكی له‌رێكخستنی خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی 1357ی شاری بانه دا گرته ئه‌ستۆ. هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش بوو به ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و له‌و كاته‌وه تا كاتی كۆچی بێوه‌خت‌و له ناكاوی هه‌موو توانای خۆی بۆ خزمه‌تی حیزبه‌كه‌ی‌و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌رخان كرد.
ئاگایی به‌رزی سیاسی، خه‌ڵكدۆستی، خاكه‌ڕایی، ماندوویی نه‌ناسی‌و ئاماده‌یی بۆ به‌رێوه بردنی ئه‌رك‌و به‌رپرسایه‌تیی حیزبی، زۆر زوو عوسمان ره‌حیمیی كرد به سیمایه‌كی ناسراو‌و خۆشه‌ویستی حیزبی دێموكرات له شارستانی بانه. هه‌ر بۆیه به‌رپرسایه‌تیی جۆراوجۆری سیاسی، ته‌شكیلاتی‌و ئامووزشیی له ئاستی كۆمیته‌ی شارستان‌و هه‌یئه‌تی ئیجرایی دا پێ سپێردرا. كاك عوسمان له ئاكامی نیشاندانی لێوه‌شاوه‌یی له خۆی‌و سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه پێ سپێردراوه‌كانی دا، له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می حیزبی دێموكراتی كوردستان به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵ بژێردرا‌و به‌رپرسایه‌تیی كۆمیته شارستانی بانه‌ی پێ سپێردرا.
هاورێی به نرخ عوسمان ره‌حیمی له ماوه‌ی نزیك به 30 ساڵ تێكۆشانی شێلگیرانه له حیزبی دێموكراتی كوردستان دا، هه‌موو كات یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ران‌و به‌رپرسه به‌توانا‌و به خزمه‌ته‌كانی حیزبه‌كه‌ی بوو‌و، بۆ ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵ له كادری رێبه‌ریی حیزب دا، به‌رپرسایه‌تیی جۆراوجۆری گرته ئه‌ستۆ. ئه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجی دژواری خه‌باتی پارتیزانی دا، به‌رپرسێكی فیداكار، مودیرێكی سه‌ركه‌وتوو، سیاسی‌یه‌كی ئاگا‌و فه‌رمانده‌یه‌كی به توانا بوو، له به‌ڕێوه بردنی ته‌شكیلاتی نهێنی، گرتنه ئه‌ستۆی كار‌وباری پێوه‌ندییه‌كان، به‌رپرسایه‌تیی سكرتاریای حیزب، ئه‌ندامه‌تیی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی "كوردستان"و ئیداره كردنی رادیۆی ده‌نگی كوردستانیش دا، سه‌ركه‌وتوو‌و سه‌ربه‌رز بوو. ئه‌و خزمه‌تانه‌ی عوسمان ره‌حیمی له بواری فكر‌و نووسین‌و فێر كردن‌و راگه‌یاندن دا به حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و خه‌باتی شۆرشگێرانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كردوون، له خزمه‌ته‌كانی دیكه‌ی كه‌متر نین.
عوسمان ره‌حیمی وه‌ك رووناكبیرێكی شۆرشگێر دڵی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا لێی ده‌دا‌و، تێكۆشانی راسته‌وخۆ له نێو جه‌رگه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی دا به ئه‌ركی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای خۆی ده‌زانی. هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو مه‌رجه‌كانی گیرسانه‌وه له ئورووپای بۆ دابین ببوو، كاتێك دوای 3 ساڵ له ئه‌ڵمان گه‌ڕایه‌وه كوردستان، له نێو تێكۆشه‌رانی خۆراگری حیزبه‌كه‌ی‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا مایه‌وه تا رۆڵێكی كاریگه‌رتری له به‌ره‌وپێشبردنی تێكۆشانی حیزبه‌كه‌ی‌و خه‌باتی گه‌له‌كه‌ی دا هه‌بێ. هاوڕێ عوسمان ره‌حیمی ساڵی 1373 له‌گه‌ڵ خاتوو په‌خشان كچی تێكۆشه‌ری دێرین مامۆستا ئه‌بووبه‌كر فه‌لسه‌فی ژیانی هاوبه‌شی پێك هێنا. به‌رهه‌می ئه‌و ژیانه هاوبه‌شه 2 كوڕ‌و كچێكن به ناوه‌كانی سامان، سووركێوْ‌و سنوور. ژیانی تایبه‌تی‌و بنه‌ماڵه‌یی كاك عوسمان‌و هاوژیانه رووسووره‌كه‌ی، پێشانده‌ری لایه‌نێكی دیكه له كه‌سایه‌تیی به‌رزی ئه‌و دوو تێكۆشه‌ره بوو. چونكه ژیانی هاوبه‌ش‌و ئه‌ركه بنه‌ماڵه‌یی‌یه‌كان هیچ كات نه‌بوون به رێگڕ له‌به‌رده‌م خزمه‌تی بێوچانی عوسمان ره‌حیمی به حیزبی دێموكرات. له لایه‌كی دیكه‌وه ماڵی كاك عوسمان هه‌موو كات شوێنێك بووه بۆ داڵده‌دان‌و خزمه‌تی تێكۆشه‌ران‌و هه‌ڵوه‌دایانی كوردایه‌تی‌و ئازادی.
به كۆچی دوایی عوسمان ره‌حیمی حیزبی دێموكراتی كوردستان خه‌باتگێرێكی كارامه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویست‌و یه‌كێك له رێبه‌ره پێگه‌یشتوو‌و لێوه‌شاوه‌كانی خۆی له‌ده‌ست دا. كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له هاوسه‌ر‌و جگه‌رگۆشه‌كانی عوسمانی جوانه مه‌رگ‌و، بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كانی ره‌حیمی‌و فه‌لسه‌فی له بانه‌و فینلاند ده‌كا‌و هاوده‌ردی‌و هاوخه‌میی خۆی به تێكۆشه‌ران، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب‌و هه‌موو ئۆگرانی ره‌وانشاد عوسمان ره‌حیمی له كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌گه‌یه‌نێ. عوسمان ره‌حیمی ئه‌گه‌رچی به جه‌سته به‌جێی هێشتووین، به‌ڵام یادی‌و ناوی به بۆنه‌ی ته‌مه‌نێك خزمه‌ت به حیزبی دێموكرات‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌و، ئه‌خلاق‌و ره‌فتاری به‌رزی، هه‌ر به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌بێته سه‌ر مه‌شقی نه‌وه نوێیه‌كانی حیزبی دێموكرات‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی عوسمان ره‌حیمی رۆڵه‌ی خۆشه‌ویستی حێزبی دێموكرات‌و خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌باتگێری كوردستان
سه‌ركه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان‌و خه‌باتی حیزبی دێموكرات كه عوسمان ره‌حیمی سێ ده‌یه له ته‌مه‌نی كورتی خۆی بۆ خزمه‌تیان ته‌رخان كرد.
كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستان
دوانیوه‌رۆی 20ی خه‌رمانانی 1386

گۆڤاری ئێکۆنۆمیستی به‌ریتانی له بابه‌تێک دا له ژێر ناوی "ئایا کوردستان سه‌ربه‌خۆیی هاوار ده‌کات؟" باس له‌وه ده‌کات که ئه‌مرۆ باشترین ده‌رفه‌ت ڕه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ له باشوور سازبێت و به‌ڵام ڕێگه‌یه‌کی درێژی له‌به‌ره تا داهاتوویه‌کی ئه‌من، دێمۆکراتیک و خۆگرتوو له کوردستان مسۆگه‌ر بێت" و بۆیه‌ش "پێشنیار به ڕێبه‌رانی کورد ده‌کات په‌له بکه‌ن و لۆژیکی بجووڵێنه‌وه".
کۆمەڵێک کادر و پێشمەرگەى حیزبى دیموکراتي كوردستان، لە سەر ئەو باوەڕەن كه دۆخەکە لەبارە بۆ بەرۆژەڤ کردنى پرسى کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان و ناکرێ بزووتنەوە لەم بەشەدا بە هۆى باشوورى کوردستانە بە بایەگانى بسپێردرێ و تۆزى لەسەر بنیشێ.
به گوێره‌ی دوایین زانیاریه‌کان، دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق بریاری داوه که ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو "عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید" ناسراو به "عه‌لی شیمیایی" و دوو که‌سی تر له تاوانبارانی ئه‌نفال، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سێداره بدات.
راگه‌یاندنی ره‌هبه‌ریی ره‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به پروپاگانده‌ی دوژمنكارانه‌ی جه‌ماعه‌تی حیكمه‌تیست
مسته‌فا هیجری سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له تازه‌ترین چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی خوی سه‌باره‌ت به دوایین جیابوونه‌وه‌ی ناو حیزبی دێموكرات ده‌لێ:" زۆرم هه‌ولدا ئه‌و كه‌رتبوونه جێ به جێ نه‌بێت. پێم ناخۆش بوو. زۆریش پێشنیارمان كرد كه تا كونگره‌ی داهاتوو ئیشه‌كانمان به‌رینه پێش، بۆ ئه‌وه‌ی كونگره بریار بدا، به‌لام نه‌كرا".
دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ بنه‌ماله‌ی زیندانیانی سیاسی‌و خوێندكاران‌و رۆژنامه‌نوسانی زیندانی به مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به زیندانی كردنی كه‌سووكاره‌كانیان له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له تاران ده‌ستییان دایه خۆپێشاندان كه هه‌ر زوو له له لایه‌ن هیزه ئینتیزامیه‌كان هێرشیان كرایه سه‌ر.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا بە یاوەریی شاندێکی پایەبەرزی وڵاتەکەی لە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراودا گەیشتە بەغدا، "مەسعود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرە و پایتەختی عێراق بەڕیکەوت.
