كۆماری ئیسلامی دوای ئه جینایه‌ته ئه كاره‌ی خسته ئه‌ستۆی پێشمه‌رگه‌و حیزبه كوردییه‌كان، به‌لام كه‌س‌و كاری ئه‌و شه‌هیدانه چه‌ند سال به شوێن ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ساته گه‌ران‌و به به‌لگه‌و زۆر شاهیدیان دوزیه‌وه بۆ ئیسباتی قسه‌كانیان‌و هه‌میشه له رێگای دادگادا بوون.
سه‌رئه‌نجامی هه‌ولی كه‌س‌و كاری قۆربانیان ئه‌وه بوو كه توانیان پێنج كه‌س له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌وجینایه‌ته ببه‌نه دادگا. هه‌ر چه‌ند دادگا هه‌میشه حاشای له به‌شداری ئه‌وان ده‌كرد. ئه‌م كاره تا سالی 1370ی هه‌تاوی درێژه‌ی كێشا‌و سه‌رنجام دادگا له ژێر فشاری بنه‌ماله‌ی قۆربانیان‌و بێ ئه‌وه‌ی بكوژان ده‌سنیشان‌و سزا بدات‌و بریاری ده‌ركرد كه:" ئه و شه هیدانه به هوی ئه وه موسلمانن و له کاتی پاکسازی ناو چه به ده ستی که سانی نه ناسراو شه هید کراون و که سی وایان تیدا یه که مندالی ساوایان له پاش به جی ماوه ، دیه یان بدریتی له قه راری 135.000 تمه ن".
ئه‌و سێ به‌ڵگه‌ی لێره‌دا ده‌خرێنه روو تایبه‌تن به‌و جینایه‌ته‌و له یه‌كێك له به‌لگه‌كانیش وه‌ك ئاماژه‌ی پی َكرا ئیعتراف به‌و جینایه‌ت كراوه به بی َئه‌وه‌ی بكوژان ده‌ستنیشان بكات‌و ته‌نیا ده‌لی َبه ده‌ست كه‌سانی نه‌ناسراو شه‌هید كراون
+ له لایه‌ن شنۆله86/06/12
|

