دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا بە یاوەریی شاندێکی پایەبەرزی وڵاتەکەی لە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراودا گەیشتە بەغدا، "مەسعود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرە و پایتەختی عێراق بەڕیکەوت.
سەرچاوەیکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە "خۆرهەڵات نیوز"ی راگەیاند: واچاوەڕوان دەکرێ لە بەغدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان چاوی بە"جۆرج بوش" بکەوێ و دوایین پێشهاتەکانی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی لە نزیکەوە تاوتوێ بکەن.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و هەڕەشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بێتە بەر باس.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر کۆشکی سپی پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرکردایەتی کوردستان بۆ نزیک کردنەوەی لایەنی سوننە و شیعەی عێراقی و دەربازکردنی حکومەتی مالکی لەو قەیرانەی کە رووبەڕووی کابینەکەی بۆتەوە دەربڕیبوو و ئاماژە بەوە کرابوو کە واشنتگتۆن زۆر خۆی بە بەختەوەر دەزانێ کە دوستێکی وەک بارزانی هەیە و کوردیش دەبێ شانازی بە سەرکردەیەکی وەک بارزانی بکات
